Fakhradin Ibrahim Mohammad
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2023
هەولێر - AA
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران لەسێدارەدانی سێ کەسی لە تارانی پایتەخت راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کە ئاژانسی هەواڵیی "تەسنیم" بڵاوی کردووەتەوە، سێ بەندکراو بە ناوەکانی شەهاب مەنسور نەسەب، سەمەد گراوەند و سەعید گراوەند سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەم سێ کەسە بە بازرگانیکردن و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر تاوانبار کرابوون.