Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
غەززە - AA
گرووپه فهڵهستینییهكان رایانگهیاند كه له غهززه گهیشتنه ئاگربهست.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی ژووری ئۆپەراسیۆنی گرووپەکانی شۆڕشی فەڵەستین کە پێکدێن لە گرووپە چەکدارییەکانی بزووتنەوەی حەماس وبزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، هاتووە: بە نێوەندگیری وڵاتی میسڕ ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و غەززە راگەیەندرا.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت دەکاتەوە لەوەی کە تا ئەو کاتەی ئیسرائیل پەیوەست دەبێت بە ئاگربەستەکە ئەوانیش پەیوەست دەبن.
پێشووتریش سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنییە راگەیاندبوو، ئەگەر بێتو ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە رابگرێت، ئەوکات بیر لە ئاگربەست دەکەنەوە.