Islam Doğru
02 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2022
نیویۆرک – AA
ئەوە راگەیەندرا کە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی لە دژ ئامانجێکی گرنگی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان ئەنجامداوە.
لەو راگەیەندراوەی کە بۆ بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی گەڕێنراوەتەوە هاتووە: "ئەمریکا، لە کۆتایی هەفتەدا ئۆپەراسیۆنێکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لە دژی ئامانجێکی گرنگی ئەلقاعیدە لە ئەفغانستان ئەنجامداوە. ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە و زیانی گیانیی مەدەنی لێنەکەوتووەتەوە".
هاوکات میدیاکانی ئەمریکا بە پشتبەستن بەو سەرچاوانەی کە زانیارییان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە هەیە بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا سەرکردەی ئەلقاعیدە ئەیمەن زەواهیری لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کوژراوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کاتژمێر ١٩:٣٠ بە کاتی ناوخۆیی واشنتۆن لە بالکۆنی کۆشکی سپییەوە روونکردنەوەیەک پیشکەش دەکات.