Mazın Asad
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
بەرلین - AA
پاکەتێکی گومانلێکراو لە شەقامێکی شاری پۆتسدام لە ویلایەتی براندینبورگ لە ئەڵمانیا لە لایەن تیمەکانی پوچەڵکردنەوەی بۆمب پوچەڵ کرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی براندینبورگ کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، پاکەتێکی گومانلێکراو لە بەردەم دەرمانخانەیەک لە نزیک بازاری نوێل لە ناوەندی شاری پۆتسدام دۆزراوەتەوە و پاشان بەھۆی گومانی ئەمنییەوە پوچەڵکراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە پاکەتێک بۆ دەرمانخانەکە ھێنرا و لە ناویدا ژمارەیەک وایەر بینرا، دەستبەسەر پۆلیس لە گومانی بوونی بۆمب ئاگادار دەکرێتەوە.
دواتر ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دووکاندارانی ناوچەکەیان لە شوێنی رووداوەکە دوورخستەوە و ھاتوچۆش لە ناوچەکە قەدەغە کرا.
لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتی براندینبورگ رایگەیاند کە لە نێوان پاکەتەکە ژمارەیەک بزمار ھەبوو، بەڵام تاکو ئێستا نازانرێت کە بۆمبی تێدابووە یاخود نا.