Mustafa Deveci,Rewa Mahmut Hasan
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە هیندستان ژمارەیەک گوێدرێژ بۆ ماوەی چوار رۆژ زیندانی دەکرێن.
تەلەڤیزیۆنی نیو دەلهی بڵاوی کردەوە لە شارۆچکەی جالاون سەر بە پارێزگای ئوتار پرادەش، هەشت گوێدرێژ لە لایەن بەرپرسانی بەندینخانەیەکەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ زیندانی کراون.
پۆلیسی بەندینخانەکە لە راگەیەنراوێکدا لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت، "گوێدرێژەکان لەکاتی خواردنی گیاکاندا، زیانیان گەیاندووە بە هەندێک رووەکی ناو گۆڕەپانی بەندینخانەکەیان. پێشتر خاوەنەکانیان ئاگادار کرابوونەوە کە گوێدرێژەکانیان بەدوور بگرن، بەڵام گوێیان پێ نەداوە. هەر بۆیە ناچار بووین دەستبەسەر ئەو گوێدرێژانەدا بگرین".
دوای ئەوەی کە سیاسەتمەدارێکی ناوچەکە پارەی زیانەکەی داوە، گوێدرێژەکانی ناو بەندینخانەی جالاون ئازاد کراون.