Ethem Emre Özcan
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە کرد کە ئیسرائیل بە مووشەکی زەمین-زەمین هێرشی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێم، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان، بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر ٢٣:٣٥ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل بە مووشەکی زەمین-زەمین هێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک خاڵی سەربە هێزهكانی رژێمی ئهسهد لە دەورووبەری ناحیەی زاکیە باشووری دیمەشق.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و هاتووە ''لەو هێرشەدا کە لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوەوە ئەنجامدراوە، زیانی ماددیی کەوتووەتەوە''.
لە دیمەشق و دەورووبەری جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا جێگیرکراون.
ئیسرائیل له دهسپێكی جهنگی ناوخۆیی سووریا له ٢٠١١هوه ماوه ماوه هێرش دهكاته سهر خاڵه سهربازییهكانی گرووپهكانی سهربه ئێران و رژێمی بهشار ئهسهد.
بەرپرسانی ئیسرائیل بە گشتی خۆیان دەدزنەوە لە لێدوان دان لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر خاکی سووریا.