Kemal Karadağ,Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە داواکردنی دەستلەکارکێشانەوە لە ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکان کە سەربە ئاک پارتین، رایگەیاند ''تا ئێستا سێ سەرۆک شارەوانیمان دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە. ئێستاش سێ سەرۆک شارەوانی دیکە هەن. باوەڕم وایە ئەوانیش لە کورتترین ماوەدا دەستلەکاردەکێشنەوە. هاوڕێ پەیوەندیدارەکانمان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و پێموایە لە ئێستادا ئەوانیش سەرگەرمی ئامادەکارین بۆ پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکانیان. بە پێچەوانەشەوە هەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین''.