Nazlı Yüzbaşıoğlu
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دانوستان له‌نێوان ئۆكراینا و رووسیا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه گرنگ نییه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ردوولا كۆببنه‌وه و رێگای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدۆزنه‌وه، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پێكه‌وه كۆببنه‌وه، زۆر وڵات هه‌ن ده‌رگایان واڵایه بۆ كۆبوونه‌وه. ئێمه وه‌ك توركیا كه په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه ئاماده‌ین میوانداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له په‌خشی راسته‌وخۆی NTV له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و پێشهاته‌كانی دیكه‌وه دوا.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رێگای وشكانییه‌وه پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا ده‌ستی پێ كردووه كه له ئۆكراینا گیریان خواردووه، گوتی: "هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئازه‌ربایجان، غانا، قه‌ته‌ر، مه‌نگۆلیا، سۆماڵ، سری لانكا، توركمانستان داوایان لێ كردووین هاووڵاتییه گیرخواردووهكانیان بگوازینه‌وه، ئێمه‌یش ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت بۆیان ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ راگرتنی پێكدادانه‌كان و گوتی: "توركیا له‌مباره‌یه‌وه له پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دیدگای خۆی به روونی خستووه‌ته روو".
چاوش‌ئۆغڵو هۆكاری بێلایه‌نبوونی توركیا له ده‌نگدان له دژی رووسیا له ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه كه ئه‌وان نایانهه‌وێت دیالۆگ به ته‌واوی بپچڕێت و هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشهكاندان به دیالۆگ و دانوستان.
چاوش‌ئۆغڵو هیوای خواست سه‌ركرده‌كانی رووسیا و ئۆكراینا به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه و گوتی: "به دڵنیاییه‌وه له ناتۆ و پلاتفۆرمه‌كانی دیكه پابه‌ند ده‌بین به یه‌كڕیزی و ته‌بایی".
- "سیستەمە نێودەوڵەتییەکان لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نین"
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا لە بەرامبەر دوا پێشهاتەکاندا کۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان بە تاقیکردنەوەیەکی باش‌دا تێناپەڕن و گوتی "تاقیکردنەوەیەکی باش چییە، ئەوەیە پێش لەم هێرشە بگیرابا، رێگری لێکرابا یان تاوەکو ئەمڕۆ وەستێنرابا".
چاوش‌ئۆغڵو ئاشکرای کرد کەموکورتی و هەڵەی زۆر گەورە لە کشانەوەی ناتۆ و ئەمریکا له ئەفغانستان هەبوو و دەکرا بۆ ئەم پێشهاتەیە وانەی لێ وەربگیرابا.
چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "تەنها بە سەپاندنی سزا کێشەکان چارەسەر نابن، پێوستە سیستەمە نێودەوڵەتییەکان پێش لەم جۆرە پێکدادان و گرژی و ئاڵۆزی، داگیرکاری و هێرش و هاوشێوەی ئەمانە بگرێت. ئێمە لە سەرەتاوە گوتومانە. سیستەمە نێودەوڵەتییەکان لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا نین. توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێ ناکرێت و ناشتوانن پێش لە پێکدادان و گرژییەکان بگرن".
چاوش‌ئۆغڵو تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ئەم سیستەمە پێوستی بە چاکسازییە.
- "گرینگ ئەوەیە هەردوو سەرکردە کۆببنەوە"
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو به تیشك خستنه سەر ئەوەی بۆ دانوستان لەنێوان ئۆكراینا و رووسیا شوێنی كۆبوونەوەكه گرنگ نییە، بەڵكوو گرنگ ئەوەیه هەردوولا كۆببنەوه و رێگای چارەسەركردنی كێشەكان بدۆزنەوه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد تورکیا پشتیوانی لەم پڕۆسەیە دەکات و گوتی: "هەڵبەتە ئەگەر بیانەوێت ئەم کۆبوونەوەیە لە تورکیا ساز بکەن، تورکیا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکات."
چاوش‌ئۆغڵو ئاشکراشی کرد رووسیا دەیەوێت ئەم کۆبونەوەیە لە مینسک ئەنجام بدات و گوتی: "بەڵام بێلاڕووس ئەمەی رەتکردەوە. بە بۆچونی من لەم هەلومەرجەدا پێداگری کردن لەسەر هەڵبژاردنی یەک شوێن بۆ کۆبونەوە شتێکی بێ مانایە. ئەگەر پێكەوه كۆببنەوه، زۆر وڵات هەن دەرگایان واڵایه بۆ كۆبوونەوه. ئێمه وەك توركیا كه پەیوندیی باشمان لەگەڵ هەردوو وڵات‌دا هەیه ئامادەین میوانداری كۆبوونەوەكه بكەین. بەڵام ئەگەر بیانەوێت جگە لە تورکیا وڵاتێکی دیکە هەڵبژێرن بۆ شوێنی کۆبووەوەکانیان ئەوە بە خۆشحاڵیەوە رێز لە بڕیارەکەیان دەگرین".
- "پوتین بەنیاز بوو سەردانی تورکیا بکات"
چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئایا هەواڵ هەیە لەبارە سەردانی کردنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ تورکیا گوتی "بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ستراتیجی لەسەر ئاستی باڵا پوتین پلانی سەردانیکردنی تورکیای هەبوو، بەڵام سەردانەکە هێشتا ئەنجام نەدراوە. پوتین بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ زێلێنسکی پلانی سەردانی کردنی تورکیای نەبوو. بەڵام لە چوارچێوەی سەردانەکەکەیدا دەکرا بابەتی ئۆکراینا و هەوڵی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیش تاوتوێ بکرێت. سەرکۆمارمان بەنیاز بوو ئەو بابەتانە لەگەڵ پوتین تاوتوێ بکات. بەڵام هێشتا ئەو سەردانە ئەنجام نەدراوە".