Mücahit Aydemir
01 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2023
قودس - AA
وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت ئاماژەی بەوە کرد کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززەدا باجێکی قورسیان داوە.
گالانت هەڵسەنگاندنی بۆ هێرشەکان و ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کرد.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لەوە کرد کە شەڕ و پێکدادانی توند لە غەززە ڕوویداوە و بانگەشەی ئەوەی کرد سوپای ئیسرائیل بەرەو شکستپێهێنانی حەماس پێشڕەوی کردووە.
بە ئاماژە کردن بە ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە دەستپێکی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تا ئێستا کوژراون، گالانت باسی لەوە کرد کە باجێکی قورسیان داوە.
گوتیشی: "پێویستە لە پێناو ئەوانەی (سەربازانەی) ژێرخاک نران، لە پێناو ئەوانەی دەژین، لە پێناو گەل و دەوڵەتی ئیسرائیلدا هێرش بکەینە سەر دوژمن".