Muhammet Ali Kemal
20 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ڤیلادیلێیڤا- AA
لە شاری ڤیلادیلێیڤای کۆڵۆمبیا، ٤٢ەمین فێستیڤاڵی با و کۆلارە، کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، دەستی پێ کرد.
لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا کە بە شێوەیەکی بەردەوام رێکدەخرێت، کۆلارەی منداڵان، دەستکرد و کۆلارەی کەسانی گەورە و کۆلارە بازرگانییەکان هەڵفڕێنران.
هەوادارانی کۆلارە هەر لە بەیانی زووەوە گۆڕەپانی ناوەندی شاری ڤیلادیلێیڤایان پڕکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی لە چەند کاتژمێری یەکەمدا با هەڵینەکرد، ئەگەرچی تووشی ناڕەحەتی لە هەڵدانی کۆلارەکانیان بوونەوە، بەڵام لەگەڵ هەڵکردنی بادا دەیان کۆلارە ئاسمانیان تەنی و ئاسمانی شاری ڤیلادیلێیڤایان رەنگاوڕەنگ کرد.
ئەگەرچی بە هۆی بارانی بەلیزمەی دوا نیوەڕۆوە بۆ ماوەیەک فێستیڤاڵەکە راگیرا، بەڵام سەردانیکەران بەردەوام بوون لە گەڕان بە شارەکەدا.
فێستیڤاڵی با و کۆلارە لە ڤیلادیلێیڤا کە دەبێتە هۆی راکێشانی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی بیانی و لۆکاڵی، بە یەکێک لە فێستیڤاڵە دێرینەکانی کۆلارە دادەنرێت لە جیهاندا.