İbrahim Khazen,Safiye Karabacak
27 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2023
قاهیره-AA
٥٤ههمین پێشانگای نێودەوڵەتیی قاهیرە بۆ كتێب له میس دەرگاکانی بەڕووی کتێبدۆستاندا کردەوە.
پێشانگاکە کە لە ناوەندی پێشانگای نێودەوڵەتیی میسر لە قاهیرەی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، جگە لە ئوردنی "میوانی شەرەف" هەزار و ٤٧ خانەی وەشان لە ٥٣ وڵاتەوە بەشداری تێدا دەکەن. بۆ یەکەم جار لە رێگەی تەکنەلۆژیای "مێتاڤيێرس"ـەوە دەتوانرێت گەشت بە نێو پێشانگاکەدا ئەنجامبدرێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە حکوومەتی میسرەوە بڵاو کراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی میسر مستەفا مەدبولی بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیری رۆشنبیری میس،ر نەڤین كیلانی و هاوتا ئوردنییەکەی هەیفا نەجار پێشانگاکەی کردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی میسر، لە کاتی گەڕانیدا بە نێو ستاندەکانی پێشانگاکە سڵاوی لە ئوردنی میوانی شەرەف کرد و رایگهیاند: "پەیوەندی برایەتی و پەیوەندییەکی دووقۆڵی بەهێز لە نێو هەردوو وڵاتدا هەیە".
٥٤ههمین پێشانگای نێودەوڵەتی قاهیرە بۆ كتێب، تا ٦ی شوبات بەردەوام دەبێت.