Derya Gülnaz Özcan
21 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
ئه‌سینا-AA
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له یۆنان، پارتی دیموكراتیی نوێ كه سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه، كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرکردایەتی دەکات، له پێشه‌وه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتیی نوێ، له‌سه‌دا ٤١ی تێپه‌ڕاندووه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی له‌سه‌دا ٣٧،٤٩ی سندوقه‌كان كه كراونه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانیی رادیكاڵ‌و چه‌پ، به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٠ی ده‌نگه‌كان، پله‌ی دووه‌می گرتووه.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هاوپه‌یمانیی PASOK-KINAL، له‌سه‌دا ١٢،٤ی ده‌نگه‌كان، پارتی كۆمۆنیستی یۆنان له‌سه‌دا ٦،٨٦ی ده‌نگه‌كان و پارتی چاره‌سه‌ری یۆنان له‌سه‌دا ٤،٥٢ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.