Gamze Türkoğlu Oğuz
03 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای كوژرانی فه‌رمانده‌ی سوپاسی قودس، قاسم سوله‌یمانی، له هێرشێكی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌یدا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران هیچ جه‌نگێكی نه‌بردووه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ دانوستانێكیشی نه‌دۆڕاندووه و به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌رگای دانوستانی به‌ڕووی ئێران‌دا به واڵایی هێشته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاشكرایكردبوو، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له هێرشێكی ئاسمانییدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژران.
له‌به‌رامبه‌ردا رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی، ئاشكرایكردبوو تۆڵه‌ی هێرشه‌كه له ئه‌مریكا ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژیش ماته‌می سه‌رانسه‌ریی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، جه‌ختی لهوهشكردبوویهوه، وه‌ڵامی توندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌درێته‌وه.