Safvan Allahverdi,Rewa Mahmood Hasan
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی فێدێریکا مۆگێرینی کۆبۆتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە پرسە سیاسی و سەربازیەکان.
مۆرگان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە پۆمپیۆ و مۆگێرینی لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا بە وردی گفتوگۆیان کردووە.
لەلایەکی ترەوە لەکاتی گفتوگۆکەدا باس لە بەرگری و ئاسایشی ئەورووپا کراوە و دەڵێت: ''لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەرنیگەرانی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە پرسەکانی ئەفغانستان، ئێران، لیبیا، کوبا، مۆڵدۆڤا، باڵقانی رۆژئاوا، رووسیا، ئۆکرانیا، ڤێنزوێلا''.