Dmitri Chirciu,Yılmaz Öztürk
29 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2025
مۆسکۆ ــ AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین)، دیمیتری پێسکۆڤ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندە بە چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا و ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە میانی پرۆسەکەدا، دەستەبەر بکرێن.
پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ٥٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت دیاری کردبوو، بۆ ئەوەی ئاگربەست لە ئۆکراینا ڕابگەیەندرێت.
دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "ئێمە ئاگاداری لێدوانەکەی سەرۆک ترەمپ بووین، لەئێستادا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە ئۆکراینا بەردەوامن".
باسی لەوەش کرد کە ڕووسیا پابەندە بە چارەسەری ئاشتییانە بۆ پرسی ئۆکراینا و گوتی: "پێویستە، بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە میانی پرۆسەکەدا، دەستەبەر بکرێن".
ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لە ئاستێکی مامناوەندایە و ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت دینامیکییەکی بەھێزتر ببینین و دەبێت ھەردوولا دەرفەت بڕەخسێنن بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە و ھیوادارین ئەوە ڕووبدات."