Kasım İleri
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2021
واشنتۆن - AA
بەمەبەستی بەشداریکردنی ژاپۆن لە بەرنامەی F-35دا، ئەمریکا گرێبەستێکی بە بەهای ٢٣ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٥٨٩ دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای بەرگریی لۆکهید مارتن واژوو کرد.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ''فۆرت ویرس، گرێبەستێکی بە بەهای ٢٣ ملیۆن و ١٨ هەزار و ٥٨٩ دۆلار لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن ئیرۆناوتیک ئەنجامداوە کە بارەگاکەی لە تێکساسە''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەو وڵاتە ژاپۆنە و گرێبەستەکە لە ئاداری ٢٠٢٥دا تەواو دەبێت و بەهای گرێبەستەکە لەلایەن ژاپۆنەوە دەستەبەر دەکرێت.
ژاپۆن دەستی بە دانوستان کردبوو بۆ کڕینی F-35A و F-35B بە بەهای ٢٣ ملیار دۆلار.
دوای ئەوەی لە تەمووزی ٢٠١٩دا، بەشداریکردنی تورکیا لە بەرنامەی F-35 هەڵپەسێردرا، هەشت بەشداربوو لە بەرنامەکەدا مانەوە.