Mahmut Atanur,Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2018
بانتن - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تسونامییهكهی گه‌رووی سوندا له ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 281 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی ئاژانسی كاره‌ساته‌كانی ئه‌و وڵاته، سوتۆپۆ پورۆ نوگرۆهۆ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تسونامییهكهی نێوان دوورگەی سومەترا و دوورگه‌ی جاوا له گه‌رووی سوندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 281 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هه‌زار و 16 كه‌سیش بریندارن.
نوگرۆهۆ رایگه‌یاندووه، به هۆی تسونامییهكهوه 57 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، به هۆی به‌رده‌وامیی جموجۆڵی گڕكانی كاراكاتوا، هۆشداری دراوه له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه له كه‌ناراوه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری روودانی تسونامییهكی دیكه‌دا.