Ömer Faruk Yıldız
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
کوالالامپوور- AA
لە کەناراوەکانی ڤێتنام کەشتییەکی بارھەڵگر نقومبوو.
بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنەکانی ڤێتنام بڵاوکراونەتەوە، کەشتییەکی پانەمایی کە لە مالیزیا-وە بەرەو ھۆنگکۆنگ بەڕێکەوتووە لە نزیک کەناراوەکانی ڤێنیزوێلا نقومبووە.
لە رووداوەکەدا ١١ کارمەندی چینی و چوار کارمەندی ڤێتامی کەشتییەکە بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوای چارەنوسیاندا بەردەوامە.
بەرپرسانی ڤێتنام ئەوەیان خستوەتەڕوو کە پێدەچێت کەشتییەکە بەھۆی خراپی کەشوھەوا نقومبووبێت، چونکە کەمێک پێش رووداوەکە، کارمەندانی کەشتییەکە پەیوەندییان بە یەکەی ئاسایشی کەناراوەکانی ڤێتنام کردوە و داوای یارمەتییان لێکردون.