Nazlı Yüzbaşıoğlu,Behlül Çetinkaya,Mustafa Deveci
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەرمینیا، هەنگاویان ناوە بۆ زیادکردنی متمانە لەژێر رۆشنایی سەقامگیری ناوچەکە و رایگەیاند ''بەمەبەستی دەستپێکردنی دیداری راستەوخۆ نوێنەرایەتی تایبەتمان لای یەکتر دامەزراند. لە کورترین ماوەدا نوێنەرایەتییەکانمان کۆدەبنەوە''.
دوای کۆبوونەوەی مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالیزیا، سەیفەددین عەبدوڵڵا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازکرا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەرمینیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا هەنگاوی ناوە بۆ زیادکردنی متمانە لەژێر رۆشنایی سەقامگیری ناوچەکەدا و رایگەیاند ''بەمەبەستی دەستپێکردنی دیداری راستەوخۆ نوێنەرایەتی تایبەتمان لای یەکتر دامەزراند. لە کورترین ماوەدا نوێنەرایەتییەکانمان کۆدەبنەوە''.
مەولود چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا بە راوێژ لەگەڵ ئازەربایجاندا هەنگاوەکانی هەڵناوە و گوتی: ''ئارەزوومەندین سەقامگیری و ئارامی تەواو باڵ بەسەر باشووری قەوقازدا بکێشێت. رێگای ئاسنین و پرۆژەکانی رێگای وشکانیی بە پرۆژەی زەنگوزور-یشەوە کە وڵاتەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هاوکاری باش دەبن بۆ ئەوەی ئابووریانە جێبەجێ بکرێن. وەک تورکیا ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ ئەو پرۆژانە''.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد کە حەڤدەیەمین کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کە دوێنێ لە پاکستان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە رەوشی مرۆیی ئەفغانستان سازکرا، زۆر بەباشی بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند ''لەژێر رۆشنایی ئەو پەیامانەی تا ئەمڕۆ داومانە بە تاڵیبان وەک جیهانی ئیسلامی داومانە. وەک خۆرئاواییەکان نا کە پێش مەرجیان داناوە، بەڵام ئەوەی پێویست بووە وەک برا بەشمان کردووە، چونکە ئێمە برای گەلی ئەفغانستانین''.
مەولود چاوشئۆغڵو هەروەها باسی لەوە کرد کە بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی سەربە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بڕیاریداوە لەبارەی دامەزراندنی سندوقێک و هەر وڵاتێک بە گوێرەی توانای خۆی هاوکاری پێشکەش دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە فڕۆکەخانەی کابول رایگەیاند ''هاوڕێیانمان ئەم شەو دەچن بۆ دۆحە. لەوێوە بەیەکەوە دەچن بۆ کابول. بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی چوارشەممە دەچن و لەگەڵ ئیدارەی کاتیی لەوێ بەیەکەوە ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن. ئەگەر هەلومەرجەکانمان لەباربن، ئەوا بەیەکەوە کاروباری فڕۆکەخانە بەڕێوەدەبەین. لەگەڵ قەتەردا، بە دڵنیایییەوە ئەگەر هەلومەرجەکان لەبارنەبن ئەوا نابێت''.