Büşranur Keskinkılıç,Mahmut Nabi
29 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2025
ئەنقەرە ــ AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس ئەو ھەوڵانەیان تاوتوێ کرد کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، خراونەتەگەڕ.
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕايگەیاند کە ھاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، کایا کالاس قسەی کردووە.
ئاماژەیان بەوەشدا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پرسی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا تاوتوێ کراوە، بەتایبەتیش ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بەو جەنگە خراونەتەگەڕ.