Kasım İleri
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
ھەواڵگریی ئەمریکا ھۆشداری دا لەوەی رووسیا بە بەشداری ١٧٥ ھەزار سەرباز خۆی ئامادە کردووە بۆ ھێرش کردنە سەر ئۆکراینا.
بەپێی ئەو بەڵگە دزەکردووەی ھەواڵگری ئەمریکا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاو کراوەتەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە سوپای رووسیا بەر لە دەستپێکردنی ساڵی نوێ لە بەرە جیاوازەکانەوە دەست دەکات بە ھێرش کردنە سەر ئۆکراینا.
لە بەڵگەکەدا کە شوێنی یەکەکانی رووسیاش لەخۆ دەگرێت بانگەشەی ئەوە کراوە کە رووسیا بە بەشداری ١٧٥ ھەزار سەرباز ھەوڵی داگیرکردنی ئۆکراینا دەدات.
لە بەڵگەکەدا دەنگۆی ئەوەیش بڵاو کراوەتەوە کە جگە لە کەلوپەل و پێداویستی تۆپی نوێ و ئاراستەکردنی ناڕاستەوخۆ ٥٠ یەکەی تاکتیکی لە زۆربەی خاڵەکانی نزیک سنووری ئۆکراینا جێگیر کراون.