Hamdi Yıldız, Ramzi Mahmud
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس، غازی حەمەد ئاماژەی بەوە کرد ڕێککەوتنێکی پاکێجی گشتگیریان پهسهند کردووە، کە کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە، سهرلهنوێ بنیاتنانەوە، جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی و وەرگرتنی ئەرکەکانی کۆمیتەی نیشتمانیی لەخۆدەگرێت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، حهمهد باسی لهوه كرد لەسەر ڕێککەوتنێکی پاکێجی گشتگیر کە کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و سهرلهنوێ بنیاتنانەوە لەخۆدەگرێت، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
حەمەد ئاماژەی بەوە كرد ڕێککەوتنی غەززە تەواوی بنەما گشتیە ڕێککەوتووەکان لەخۆدەگرێت، لە پرۆسەی داهاتوودا خولێکی نوێی کۆبوونەوەکان بۆ دیاری کردنی میتۆدۆلۆجی و خشتەی کاتیی جێبەجێ کردن ئەنجام دەدرێت.
ههروهها حەمەد ئهوهی وەبیرهێنایهوه کە ڕێککەوتنێکی پاکێجی گشتگیریان پهسهند کردووە، کە کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە، سهرلهنوێ بنیاتنانەوە، جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی و وەرگرتنی ئەرکەکانی کۆمیتەی نیشتمانیی لەخۆدەگرێت و، گوتی: "ئەگەر ئیسرائیل پابەندبوونەکانی لە ڕێککەوتنی غەززەدا جێبەجێ نەکات، ئێمەش پابەندبوونەکانی خۆمان جێبەجێ ناکەین. بە هیچ شێوەیەک پێش ئەوەی جێبەجێ کردنی قۆناغی پێشوو تەواو بێت ناچینە قۆناغی داهاتووەوە".
حەمەد جەختی لەسهر ئهووە کردەوە جێبەجێ کردنی ڕێکخستنەکانی پەیوەندیدار بە چەک بەستراوەتەوە بە مەرجی جێبەجێ کردنی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە، کشانەوەی لە غەززە، وەرگرتنی ئەرکەکان لەلایەن کۆمیتەی نیشتمانییەوە، جێگیرکردنی هێزی نێودەوڵەتی و هەڵوەشاندنەوەی چهتهكان.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس حەمەد، ئهوهیشی خستهڕوو ڕێککەوتنەکە ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕەوشی چەکە قورسەکانیش دەدات و، پێشبینی دەکرێت دوای ئەوەی ئیسرائیل پابەندبوونەکانی جێبەجێ دەکات، چەکە قورسەکان لەژێر بەرپرسیارێتیی کۆمیتەی نیشتمانیی فەڵەستیندا کۆبکرێنەوە.
حەمەد ئاماژەی بەوەیش کرد ڕێککەوتنەکە پێشبینیی بوونی کۆمیتەیەکی نێودەوڵەتی دەکات کە ڕادهسپێردرێت بۆ بەردەوام چاودێری كردنی جێبەجێ کردنی ڕێككهوتنهکە.