Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی گەشتێکی بۆ توركیا و ئێران دەستپێكرد.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حەیدەر عەبادی بە یاوەری وەزیرانی ناوخۆ، پلاندانان، كارەبا، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی حكوومەتەكەی، بەغدای بەجێهێشت و بەرەو توركیا كەوتە رێگا ئەویش لە چوارچێوەی گەشتەكەی كە توركیا و ئێران دەگرێتەوە.
لە بەیاننامەیەكدا هاتووە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ توركیا و ئێران، حەیدەر عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە، چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکان و هاوكارییەكان لە بواری سیاسی، ئەمنی، ئابووری و بازرگانی تاوتوێ دەكات، هەروەها پڕۆژەی دیدی عێراق بۆ ئایندەی ناوچەكە لەگەڵ ئاراستەی نوێ بۆ قۆناغی دوای داعش و پاراستنی یەكێتی و سەروەری عێراق كە بەر لە گەشتەكەی بۆ سعوودیە، میسر و ئوردن رایگەیاند، دەخاتەڕوو.
دوێنێ سێشەممە لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی رایگەیاندبوو كە سەردانی توركیا و ئێران دەكات.