Zana Natık Kerem
25 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2017
نەینەوا ــ AA
ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، عەقید ئەحمەد جبووری رایگەیاند كە هێزێكی زۆری عێراق گەیشتە قەزای مەخمور باشووری رۆژهەڵاتی مووسل.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هێزێكی عێراق بەرەو قەزای مەخموور جوڵەی پێکراوە بۆ ئەوەی لەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ بكەنەوە كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكوومەتی فیدرالن".
ئەحمەد جبووری گوتیشی: "ئەو هێزە كە گەیشتووەتە قەزای مەخموور هەوڵدەدات هەردوو ناحیەی دیبەگە و گوێر سەربە قەزای مەخموور كۆنتڕۆڵ بكات و لە یەكە ئیدارییەكانی ئەو دوو ناحیەیە بڵاوببێتەوە و رێگەی مووسڵ و كەركووك بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكات".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو هێزە لەبەر شەڕ و پێكدادانەكان كە دوێنێ لە مەخمور روویان دا، نەهاتوون بەڵام بۆ تەواوكردنی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە جێناكۆكانە.
بە گوتەی سەرچاوەیەكی سەربازیی لە ئاكامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە مەخموور، سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران و ١٢ی دیكەش بریندار بوون.