Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
سیئۆل- AA
کۆریای باکوور جارێکی دیکە تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور، ئاشكرای کرد مووشەکەکە لە جۆری سکۆدی مامناوەندە مەودا بووە و لە کاتژمێر ٠٥:٣٩دا بە کاتی ناوخۆ لە خۆرهەڵاتی ناوچەی ۆنسانەوە هەڵدراوە و دوای بڕینی ٤٥٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ژاپۆندا کەوتبوویە خوارەوە.
هاوکات گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیهید سوگا ئاشکرای کرد، مووشەکەکە لە نێوان هەردوو دوورگەی سادۆ و ئۆکیدا کەوتووەتە خوارەوە.