Abdullah Shukur
25 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2016
لە دووەمین کۆبوونەوەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ دووبارە وەک ھاوسەرۆکی ئەو پارتە ھەڵبژێرانەوە.
کۆنگرەکە لە ھۆڵی وەرزشی ئەحمەد تەنار کشەڵەلی بەڕێوەچوو. ھاوکات تیایدا ٦٢٦ نوێنەر دەنگی خۆیان دا.
لە پاڵ ئەمەش بە کۆی ٦٢٤ دەنگ، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ وەک ھاوسەرۆکی ھەدەپە ھەڵبژێرانەوە.
ھەر لەم کۆنگرەیەدا دەنگ بە لیستی ئەنجوومەنی ھەدەپە درایەوە کە نزیکەی لە ١٠٠ کەس پێکدێت. تیایدا ٢٤ کەس وەک خۆی مایەوە و ٧٦ ناوی نوێش وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارتەکە ھەڵبژێران.
جێگەی باسە لە چەند رۆژێکی داھاتوودا ئەنجوومەنی ھەدەپە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.