Muhammet Ali Kemal
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2017
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیی ئاشکرایکرد بەهۆی گرانیی نرخی فیلیپێ کۆتینۆ نەیانتوانیوە ئەو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی بگوازنەوە.
هەریەک لە بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا، ئەلبێرت سۆلەر و رۆبەرت فێرناندێز، دوای کۆتاییهاتنی وەرزی گواستنەوەی یاریزانان لەشەوی پێشتردا لەو وڵاتە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.
ئەلبێرت سۆلەر لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: ''دانوستانەکانیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیی بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانی بەرازیلی یانەکە، کۆتینۆ، نەگەیەشتووەتە ئەنجام. چونکە لیڤەرپوڵ لەبەرامبەر ئەو یاریزانەدا دوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی کردووە. لیڤەرپوڵ نیازی فرۆشتنی ئەو یاریزانەی نەبوو''.
لای خۆشییەوە فێرناندێز ئاماژەی بەوەکرد ئۆسمانێ دێمبێڵێی یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندیان لەبەرامبەر ١٠٥ ملیۆن یۆرۆدا هێناوەتە ریزەکانی یانەی بارسێلۆناوە و گوتی: ''ئەگەر بهاتایە و سەدان ملیۆن یۆرۆمان بدایە لەبەرامبەر گواستنەوەی دوو یاریزاندا، ئەوە دەبووە کەمتەرخەمی، هێڵە سوورەکانمان تێدەپەڕاندا و دەبووایە دەستمان لەکاربکێشێتەوە''.