Hemn Baban
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2019
هەولێر - AA
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رۆژی 3ی ئابی وەک رۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی دیاری کرد.
بەمەبەستی دەنگدان لەسەر دیاریکردنی رۆژیک وەک "رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی"، ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی رێکخست.
لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژە بڕیارێک بۆ ناساندنی رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی خرایە بەردەم ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە و بە کۆی دەنگی 87 ئەندام پەرلەمانی ئامادەبوو، پەسەند کرا.