Heman Hussein Yaseen
10 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر -AA
ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە وەکالەت، دانا ئەحمەد مەجید لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، کشانەوەی بزووتنەوەکەی لە حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی خۆجێی سلێمانی ڕاگەیاند.
لە یەکەم هەنگاویشدا وەک یەکەم کەس، ئاوات جەناب نووری لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان وەک پابەندبوونی بە بڕیاری بزووتنەوەکەی، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم دا.
پۆستەکانی بزووتنەوەى گۆڕان لە حکوومەتی هەرێمى کوردستان بریتین لە هەریەک وەزیرانى دارایی و ئابووری، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، پیشەسازیى و بازرگانی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هەروەها پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و چەندین بریکار، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی.