Sarmand Hameed
25 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2021
هەولێر - AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح لە شاری سلێمانی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیھان کراوه و جەخت لە گرنگی دیالۆگ و گفتوگۆی بنیاتنەر و تێپەراندنی کێشە و ئاستەنگەکان و بەھێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم ئایین و پێکھاتەکانی عێراق بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دۆخی گوزەرانی خەڵک کراوهتهوه.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرکۆماری عێراق بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی زانایانی ئایینی کردووه لە بەھێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکھاتەکان و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.