Zana Natık Kerem
26 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە یاوەری شاندێکی ئەمنی گەیشتە ناوچەیەکی هێڵی سنووریی عێراق-سووریا لە پارێزگای نەینەوا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی بە یاوەری وەزیرانی بەرگریی و ناوخۆ و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی گەیشتووەتە ناوچەیەکی هێڵی سنووریی عێراق-سووریا لە پارێزگای نەینەوا، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
بەپێی زانیارییەکان، مستەفا کازمی بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنی، گەیشتووەتە ناوچەکە کە لە میانیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکان کۆدەبێتەوە.