Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری گەیشتە ھەولێر.
ھادی عامری دوای گەیشتنی بۆ ھەولێر، لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر، سەردانی پیرمام دەکات و لە میانیدا بۆ گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو، لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی شەممەی رابردوو، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری سەردانی نەجەف-ی کرد و لە میانیدا لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کۆبوویەوە، بێ ئەوەی ھیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوبکرێتەوە.
ناکۆکییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت لە ناو ماڵی شیعەدا پەرەی سەندووە و بەرەیەک بە ناوی "چوارچێوەی هەماهەنگی" لە لایەن لایەنە ناڕازییەکانی شیعەوە راگەیەندراوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلەی ئیسلامی لەخۆدەگرێت.