Sarmand Hameed
15 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆشکی حکوومی لە بەغدا بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازیی لە میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی کرد.
دوای پێشوازیی لە تەمیم بن حەمەد ئال سانی، مارشی نیشتمانیی عێراق و قەتەر لێدرا و پاشان پاسەوانی شەرەف پشکێنرا.
دواتر هەردوو سەرکردە چوونە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان.
بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری قەتەر سەرۆکایەتی شاندەکانی هەردوو وڵات بکەن و لەمیانی کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆی فراوان سەبارەت بەپرسە هاوبەشەکان بکەن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە کۆمەڵێک بوار و کەرتدا واژوو بکرێت.