01 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2020
دیالە ــ AA
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە هاوبەشەكاندا، چوار چەكداری سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای دیالە كوژراون.
سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی هاوبەشی دژە تیرۆر، پۆلیس و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی راوەدوونانی چەكدارانی داعش لە دەورووبەری ناحیەی بوهروز باشووری دیالە ئەنجامداوە.
ئاشكراشیكرد كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، چوار چەكداری داعش كوژراون و دەستیش بەسەر پێشتنەی بۆمبڕێژكراو ژمارەیەك چەكدا گیراوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنەش دوای ئەوە ئەنجامدراوە كە لەمیانی 24 كاتژمێری رابردوودا لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بۆسەر ژمارەیەك حەشارگەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، سێ چەكداری رێكخراوەكە كوژران.