Zana Natık Kerem
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و ٥١٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٧ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٧٥ ھەزار و ٢٢٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢١ ھەزار و ٨٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦٢ ھەزار و ٩٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٧ ھەزار و ٩٠٠ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٣٩١ ھەزار و ٧٤٨ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.