Fakhradin Ibrahim Mohammad
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
به‌غدا - AA
له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covid-19)، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له عێراق بۆ ١٥ رۆژی دیكه درێژكرایه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له تێكڕای پارێزگاكانی عێراق (جگه له هه‌رێمی كوردستان) تا رۆژی ١١ی نیسان درێژكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هۆكاری ئه‌و بڕیاره بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و ته‌نها رێگه به هێزه‌كانی ئه‌منی و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌درێت هاتوچۆ بكه‌ن.
له سه‌رانسه‌ری عێراق تا ئێستا ٣٦٣ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە كه له‌و ژماره‌یه ٣١ كه‌سیان گیانیان لەدەستداوە.