Ali Mukarrem Garip
06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2019
كه‌ركووك – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی پۆلیس له شاری كه‌ركووك، پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، عه‌لی كه‌مال به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "له كاتێكدا تیمێكی پۆلیس سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی بوو له شاری كه‌ركووك له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا بۆمبێكی چێندراو پیایدا ته‌قییه‌وه".
عه‌لی كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستداوه و گوتی: "هێرشه‌كه برینداری لێنه‌كه‌وتۆته‌وه به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه سوتاوه و به ته‌واوی تێكچووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.