30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
كه‌ركووك – AA
له سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌دوای یه‌كدا له شاری كه‌ركووك ١٦ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، له بازاڕی ئه‌حمه‌د ئاغا دوو ته‌قینه‌وه و له ناوچه‌ی دۆمیز یه‌ك ته‌قینه‌وه به بۆمب به‌دوای یه‌كدا روویداون.
ئاماژه به‌وه ده‌درێ كه بۆمبه‌كان پێشتر چێندراون و ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌ته ئامانج كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی زۆر روویان تێ ده‌كه‌ن.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان رانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام پێشتر رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی له‌و جۆره‌ی ئه‌نجام دابوو.