Rewa Mahmood Hasan
31 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2023
سلێمانی - AA
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی، بارهەڵگرێک خۆی بە حەوت ئۆتۆمبێلی تردا کێشا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئوتومبێلێکی جۆری بارهەڵگر بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە خۆی کێشا بە حەوت ئۆتۆمبێلی تردا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

دوای رووداوەکە پۆلیسی هاتوچۆ و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران کە شۆفێران و سەرنشینانی ئۆتۆمبیلەکان بوون و هەروەها هەندێک لەسەرنشین و شۆفێرەکانی دیکە لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە و پێویستییان بە رەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە نەبووە.
