Zana Natık Kerem
21 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2023
ھەولێر – AA
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، لە پارێزگاکانی سلێمانی، نەینەوا و بەغدا، چوار تیرۆریست دەستگیرکراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە ھەمانگی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆری سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامیانداوە ، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا لە پارێزگای نەینەوا، تیرۆریستێک دەستگیرکراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە پارێزگای بەغدا ئەنجامیان داوە، دوو تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.