Heman Hussein Yaseen
08 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2023
ههولێر - AA
لە بەشی باکووری رۆژئاوای شاری ھەولێر بەفربارین دەستی پێکرد و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین.
دوای ئهوهی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دابوو کە شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە لە رۆژی سێشەممەوە لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات تا رۆژی چوارشەممەی ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبێت و، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بەشێوەیەک نزم دەبێتەوە لە زۆربەی ناوچەکان لەکاتەکانی شەودا بۆ ژێر پلەی سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە بە سەنتەری شارەکانیشەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشی باکووری رۆژئاوای شاری ھەولێر بەفربارین دەستی پێکرد و پلەکانی گەرما دابەزی.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەیشکردبوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بەگشتی ھەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی ھەرێم و ھەندێکجار ئاستی باران بارین دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند و ھەروھا بەفر بارین لەناوچەشاخاوییە بەرزەکان دەبێت، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دھۆک بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا.