Zana Natık Kerem
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پتەوترکردنی كارى نێوان حكوومه‌تى فيدراڵیى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە نێچیرڤان بازرانی و کۆبوونەتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی رەشی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێ کراوە، هەروەها گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ و پتەوترکردنی کاری نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەیش لەچوارچێوەی كارنامه‌ى حكوومه‌تى نوێى عێراق و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له ته‌واوى عێراقدا.
باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق جهحتى کردووەتەوە له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى دۆسيە ئه‌منييه‌كان و كاركردن لەپێناو ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه سنوورييه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ئەوەیش بەپێی ئەوەی کە له دوا كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زاريى بۆ ئاسايشى نيشتمانيیدا پەسەند کراوە.