Heman Hussein Yaseen
02 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2022
دهۆك - AA هێمن حوسێن
دوێنێ پێنجشەممە بە بەشداریی چەندین ھونەرمەندی ناوخۆ و بیانی، نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دھۆک دەستی بەکارەکانی کرد و لە یەکەم رۆژییدا فیلمێک نمایش کرا بەناونیشانی بووکی باران لە دەرھێنانی ھونەرمەند حوسێن حەسەن کە تیاییدا خانمە ئەکتەری تورکیا شیلان دوزدابان رۆڵی سەرەکی بینیووە، فیلمەکە باس لەوە دەکات کە گرووپێکی سەماکار سەرقاڵی خۆئامادەکردنن لە بەشداریکردنییان لە بۆنەیەک، لەو کاتەدا هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش روودەدەن، شیلان دۆزدابان کە رۆڵی کاراکتەری لۆرین دەبینیت و ژنێکی سەماکارە، بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەی پێشتر پێشمەرگە بووە ئەزموونی هەیە لە پووچەڵکردنی میندا، بۆیە لەلایەن یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان رادەسپێردرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم جەنگە و لێرەوە ململانێ لەنێوان لۆرین و رێبەری هاوسەری دەستپێدەکات.
لە ساتی رۆیشتنی هاوسەرەکەی بۆ جەنگ، لۆرین پێی دەڵێت "بۆکوێ دەچیت؟ دەتەوێت ببیە قارەمانی جەنگ؟ ئەی ئێمە بۆ کێ جێدەهێڵیت؟ کێ چووە بۆ جەنگ و دڵنیابووە لە گەڕانەوەی؟".
دواتر هاوسەرەکەی دەچێتە جەنگ و شەهید دەبێت و ئیتر لۆرین رووبەڕووی قسەی خەڵک و کۆمەڵگا دەبێتەوە.
بەڕێوەبەڕی راگەیاندنی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە دھۆک، حەسەن عارف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لەم فیستیڤاڵەکەدا ژمارەیەک ھونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ و ئەکتەر، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خوازیارانی ئەم بوارە ئامادەن و رۆژانە فیلمەکان نمایش دەکرێن و ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان ھونەرمەندان دەکرێت''.
حەسەن عارف گوتیشی: "لەم فێستیڤاڵەدا ٩٨ کورتە فیلم نمایش دەکرێت کە ٤٧ کورتە فیلم بە زمانی کوردی و ٥١ کورتە فیلمیش بیانییە و ھاوکات ھونەرمەندان لە ٣٠ وڵات جیاوازەوە تیاییدا بەشدارن کە تیاییدا ١٤ فیلمییان لە وڵاتی تورکیا بەشدارییان پێکراوە''.
یه‌كێك له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی بواری فیلم كه به كورته فیلمێک به‌شداری لە فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه باس له ژیانی خێزانێكی هه‌ژار ده‌كات و په‌یامێكی تیادایه كه بریتییه له‌وه‌ی ژیان به خۆشه‌ویستی و لێبورده‌ییه‌وه جوانه.
ده‌رهێنه‌ری بواری فیلم، كامه‌ران باتاس له لێدوانێكییدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''من چوار جار به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه‌م كردووه، ئه‌مجاره‌ش به فیلمێک به‌شدارم به‌ناونیشانی ژووری بچووک، ماوه‌ی فیلمه‌كه ١٤ خووله‌كه، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باسی ژیانی خێزانێكی هه‌ژار ده‌كات كه ژن و پیاوێكن خاوه‌نی دوو منداڵن، هه‌ردوو منداڵه‌كه گوڵفرۆشن، له هه‌مانكاتدا كه‌سێكی دیکەی هه‌ژار گوڵ دەفرۆشێت، ناكۆكی له‌نێوان ئه‌وانه دروست ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازی ژیانكردنییان، په‌یامی فیلمه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌م ژیانه به‌خۆشه‌ویستی و لێبوردنه‌وه جوانە''.
كامه‌ران باتاس گوتیشی: ''خه‌ڵكی ئێمه زۆر ماندووه و پێویستی به ئارامبوونه‌وه هه‌یه، بوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌م كه‌شه سه‌قامگیره‌دا تۆزێک خه‌ڵکی ئارام ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان سینه‌ماكاران، هاوكات بوونی ئه‌و هه‌موو بینه‌ره له‌م فیستیڤاڵه‌دا، جێگای دڵخۆشییه''.
خانمه ئه‌كته‌ری توركیا، شیلان دوزدابان كه یه‌كه‌مجاره به‌شداریی لە فیلمێكی كوردیدا ده‌كات به‌ناوی بووكی باران و تیاییدا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات وێرای سه‌ختی كاركردن له‌م فیلمه‌دا به‌ڵام توانیوویه‌تی به‌سه‌ركه‌وتوویی رۆڵی سه‌ره‌كی ببینێت و له‌مباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''من خه‌ڵكی توركیام و له ئیستانبۆڵ ده‌ژیم، یه‌كه‌مجاره به‌شداریی فیلمێكی كوردی بكه‌م چونكه زۆربه‌ی فیلمه‌كانم توركییه، فیلمی بووكی باران، فیلمێكی رۆمانسییه، به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌كی ژیانی ژنێكه كه هاوسه‌ر و منداڵی هه‌یه، دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژیاندا نامینێت و ژنه‌كه ده‌ست به ژیان ده‌كاته‌وه و هه‌ڵده‌دات، به‌ڵام گه‌لێک رێگای سه‌خت دێته به‌رده‌می و تووشی هه‌ڵدێر و ناخۆشی ده‌بێته‌وه، دواجار ده‌توانێت كه‌سێكی ئازادی لێ ده‌رچێت''.
له‌باره‌ی شێوازی كاره‌كانی له‌میانی به‌رهه‌مێنانی فیلمه‌كه، به‌راورد به فیلمه‌كانی پێشووتر، شیلان دوزدابان گوتی: ''لێره به‌رهه‌مهێنانی فیلم زۆر زه‌حمه‌ته و ماندووبوونی زۆره، جگه له‌وه‌ش یه‌كێک له ناخۆشییه‌كان ئه‌وه بوو كه له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه له ساڵی ٢٠٢٠، مامۆستاكه‌م (مامۆستای دانس) نه‌یتوانی بێته ئێره و یارمه‌تیم بدات، ناچار به‌بێ مامۆستا ده‌ستم به دانس كرد له بڕگه‌كانی نێو فیلمه‌كه''.
یه‌كێكی دیكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه رۆڵی له چه‌ند فیلمێکدا بینیووه و له‌م فێستیڤاڵه‌شدا رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمێک بینیووه كه باس له كوڕێكی وێڵ ده‌كات و له گوندێک ده‌ژیت، به‌هۆی جیاوازیی بیركردنه‌وه‌یه‌وه، خه‌ڵكی گونده‌كه ده‌ریده‌كه‌ن و له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ش، سامان مسته‌فا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''من له چوار فیلم به‌شداریم كردووه، له یه‌كێك له فیلمه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كییم بینیووه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی باس له كوڕێک ده‌كات كه له گوند ده‌ژیت، به‌یانییه‌ك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ئاگای له‌خۆی نامینێت، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وت و جیاوازییهكهیهوه، خه‌ڵكی گوندی بڕیاری ده‌ركردنی ده‌ده‌ن له گونده‌كه، ئه‌ویش رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان ده‌بێته‌وه''.