Zana Natık Kerem
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، دوو تیرۆریستی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە کوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی و بەداداچوونی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، ھەروەھا بەشت بەستن بە زانیاریەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری ناحیەی سەعدییە باکووری پارێزگای دیالە ئەنجامداوە.
بەپێی راگەندراوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش کوژراون.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.