Heman Hussein Yaseen
07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ٢١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١١ ھەزار و ٥٣٢ پشکنین، ههزار و ٢١٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٢٧٠ حاڵەت، سلێمانی ٣٧٣ حاڵەت، دھۆک ٥٠٣ حاڵەت، گهرمیان ٦٧ حاڵهت و ئیدارهی راپهڕین چوارحاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا، ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە پێنج حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر و سێ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، پێنج حاڵەت لە پارێزگای دهۆک بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٢٨ ھەزار و ٢٦٤ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٧٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.