Sıraç Karadeniz
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2022
هه‌كاری – AA
گه‌نجانی گوندی ئاشاغی كایاڵار له قه‌زای شه‌مزینان سەربە پارێزگای هه‌كاری كه به توانای خۆیان تهختهخلیسكهیان له دار دروست كردووه، به‌رده‌وامن له یاریی خلیسكه‌ی سه‌ر به‌فر.
گه‌نجانی گوند كه به قایش و دا‌و تاقمی تهختهخلیسكهكه به لاقیانه‌وه گرێ ده‌ده‌ن له به‌رزاییه به به‌فر داپۆشراوهكانهوه تا نزیكی گوند به خلیسكه دێنه خواره‌وه، هه‌رچه‌ند ماوه ماوه گه‌نجان له كاتی خلیسكهدا به‌رده‌بنه‌وه و دووچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌ست له‌و یارییه چێژبه‌خشه‌ی خۆیان به‌رناده‌ن.
گه‌نجان به‌مه‌به‌ستی ناساندنی تهختهخلیسكهی له دار دروست كرا‌و، به‌رنامه‌یان بۆ ئه‌وه داناوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فێستیڤاڵێك ساز بكه‌ن، بۆ ئه‌و میوانانه‌ی دێن نهۆمی سه‌رزه‌وی خانوویه‌كیان كردووه‌ته شوێنی دروستكردنی تهختهخلیكسه.
حوسامه‌ددین ئه‌ره‌ن یه‌كێكه له دانیشتوانی گوندی ئاشاغی كایاڵار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به هه‌مان شێوه‌ی باب و باپیرانیان ئه‌م تهختهخلیسكهیه دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی به‌و نه‌ریته بده‌ن و گوتی: "ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆری گوندنشینان دێنه ئێره و ده‌یانه‌وێت چێژ له خلسیكهی سه‌ر به‌فر ببینن. گرنگیدان به‌و جۆره تهختهخلیسكهیه زۆر بووه. خه‌ڵكانێك له پارێزگاكانی دیكه‌یش داوای ئه‌م تهختهخلیسكهیه ده‌كه‌ن. ئێمه‌یش له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ئه‌م جۆره تهختهخلیسكهیه دروست ده‌كه‌ین و ده‌یگه‌یه‌نینه هاووڵاتییان".
لەلایەن خۆیەوە جه‌مال ئاڤج ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ساڵی رابردوو به هاتنه به‌رباسی چالاكیی خلیسكه‌ی سه‌ربه‌فر ئه‌م تهختهخلیسكهیه ناوبانگی په‌یدا كرد و گوتی: "له‌و تهختهخلیسكهیهمان بۆ ئه‌رزه‌ڕۆم-یش ره‌وانه كردووه. ئه‌مه بووه‌ته هێما بۆ گونده‌كه‌مان. خه‌ڵكی گوند له هه‌موو ته‌مه‌نێك دێن و خلسیكه ده‌كه‌ن. له چه‌ند رۆژی داهاتوودا فێستیڤاڵێك رێك ده‌خه‌ین. ده‌مانه‌وێت ئه‌م تهختهخلیسكانه زیاتر بناسرێن".
هەروەها زه‌كی ئۆزه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت بڵێت بۆ هه‌ر ماڵێكی گونده‌كه توانیوویانه یه‌ك تاقم تهختهخلیسكه دروست بكه‌ن و گوتی: "ئه‌مه بووه‌ته نه‌ریت. هه‌ستێكی خۆشه هه‌وڵی زیندووهێشتنه‌وه‌ی نه‌ریتێكی گونده‌كه‌مان ده‌ده‌ین. ساڵی رابردوو ٢٠ كه‌س بووین، ئه‌مساڵ گه‌یشتووینه‌ته ٥٠ كه‌س. ئه‌مه چالاكییه‌كی زۆر جوانه. وه‌رزێكی ناوازه‌یه بۆ دوورنه‌كه‌وتنه‌وه له خووه‌كانی گوندنیشینان".