Yusuf Aydın Deniz , Ayşe Hümeyra Bulovalı
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
شاعیر و میوزیسیه‌نی ئێرانی، موحسین نامجو كۆنسێرتێكی له ئیستانبوڵ سازکرد.
هونه‌رمه‌نده‌كه كه موزیكی ئێران و موزیكی مۆدێرنی كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له شانۆی كراوه‌ی جه‌میل تۆپوزلو له ئیستانبوڵ كۆنسێرتێكی سازکرد.
موحسین نامجو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌گشتی له میانی كۆنسێرته‌كانیدا هیچ گوته‌یه‌ك پێشكه‌ش ناكات و گوتی: "زۆر سوپاسی ئه‌و ئازیزانه ده‌كه‌م كه سه‌رباری خراپیی باری ئابووریی ئێران هاتوون بۆ بینینی من لێره. هاوكات سوپاسی دۆستانی توركیش ده‌كه‌م بۆ میوان پروهرییهكهیان. هه‌مووتانم خۆشده‌وێت".
موحسین نامجو له كۆنسێرته‌كه‌دا گۆرانی كوردی، فارسی و توركیی پێشكه‌شكرد و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی به‌لای خۆیدا راكێشا.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ی The New York Timesه‌وه وه‌ك "Bob Dylan"ی ئێران ناوزه‌دكراوه كه به‌شێوازێكی تایبه‌تی خۆی موزیكی ئێرانی و رۆژئاوایی ئاوێتهكردووه و هه‌وادارانی خۆی له ئێران و توركیا پێ سهرسامكردووه.