ئیستەنبوڵ
بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ یانەی گەڵاتەسەڕای تورکی لە یارییەکانی گرووپی (B)، شاندی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە شاری ئیستەنبوڵ.
دوای ئەوەی شاندەکە بە فڕۆکەیەکی تایبەتی سەر بە فڕۆکەخانەی (ئیبێریا) لە ئیسپانیاوە گەیشتە تورکیا، لەلایەن خەڵکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
دوای نیشتنەوەیان بەھۆی پاسی تایبەتەوە گواسترانەوە بۆ شوێنی حەوانەوە.
یانەی ریال مەدرید سبەی لە یاریگای (تورک تیلیکۆم ئارێنا) رووبەڕووی یانەی گەڵاتەسەڕای تورکی دەبێتەوە.