Abdullah Söylemez
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2022
ئاگری - AA
لە پارێزگای ئاگری خۆرههڵاتی توركیا کە زستان بە سەختی تێدەپەڕێت، بەنداوی یازیجی بە بەفر و سەهۆڵ داپۆشراوە.
پلەکانی گەرما لە شارەکەدا، بەڕێژەیەک دابەزیوە کە سەڕووی ئاوی جۆگە، رووبار و گۆمەکان بەستوویەتی و تا مانگەکانی وەرزی بەهار بەو شێوەیە دەمێننەوە.
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە شەودا بۆ خوار ٢٠ پلەی ژێر سفری سەدی، سەرڕووی بەنداوی یازیجی بەتەواوەتی بەستوویەتی.
ناوچەکە کە بە بەفر داپۆشراوە، لەژێر دەریاچەکەدا پاشماوەکانی گوندی باشچاوش و منارەی مزگەوتەکەی دەبینرێت و بووەتە جێی سەرنج.
دیمەنی جوانی بەنداوەکە و دەورووبەری کە بە بەفر داپۆشراوە بە درۆن وێنە گیرا.