Hüseyin Yıldız
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئیدر - AA
چیای ئاگری کە بەرزترین خاڵە لە تورکیا، یەکەم بەفری لەسەر باری.
بارینی باران کە رۆژانێکە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو کاریگەرە، لەسەر لووتکەی چیای ئاگری کە بەرزترین خاڵە لە تورکیادا گۆڕا بۆ بەفر.
بەهۆی بارینی بەفرەوە چیای ئاگری کە پێنج هەزار و ١٣٧ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و بە ''چەتری تورکیا'' ناسراوە لە لووتکەکەیەوە تا نزیکەی چوار هەزار مەتر سپی پۆشیوە.
بارینی بەفر لەسەر لووتکەی چیای ئاگری کە بە هەواڵدەری زستان ناسراوە لە ناوچەکەدا، دیمەنێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.
سەرۆکی یانەی FGD، محەمەد ئاککوش لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لووتکەی چیای ئاگری دەست دەکرێت بە ئامادەکاری بۆ زستان.
محەمەد ئاککوش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمشەو بەفر لەسەر چیاکە باریوە و گوتی: ''بارینی بەفر لەسەر چیای ئاگری بە هەواڵدەری زستان دەزانین و وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو زستان دەیبینین. شەو بەفر باری، ئەوەیش بە ئێمەی گوت ئامادەکاری بکەن، زستان دێت''.